ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 115 ملیۆن و 48 هەزار و 115 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 2-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، ئەندەنووسیا، پیرۆ، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، پورتوگال، رۆمانیا، ئیسرائیل، بەلجیکا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 87 ملیۆن و 646 هەزار و 241 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 552 هەزار 365 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.