ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی جیهانی و به‌ڕازیلی لە رێگەی پەیامێكی ڤیدیۆییەوە پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایكبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەكات.
نێیمار دا سێلڤا، ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمان، لە پەیامەكەیدا دەڵێت: ''سڵاو مەسرور بارزانی، رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز بێت و هیوادارم رۆژێکی خۆشت هەبێت. خودا بتپارێزت''.
مه‌سرور بارزانی، له ڕۆژی 02\03\1969 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵهكایەتی لە دایک بووە.
لە ژیانیدا بە زۆر وێستگەی جیاوازی خەباتدا تێپەڕیوە. له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربوانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
به فه‌رمانی سەرۆک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره(68) له 30\04\2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
له دوای ئابی 2014، له به‌رپه‌رچدانه‌وه و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان پێک هێنا، کە ئەم هەوڵە هاوبەشە رۆلێکی کاریگەری لە ئاراستەکردنی هێرشە ئاسمانییەکان و بەڕیوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو. خودی مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بە شێوەیەکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگ ئامادە بوو و بەشداریی لە سەرپەرشتیکردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە.
دامەزرێنەر و سه‌رۆكی فه‌خریی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه له دهۆك، كه له دێسه‌مبه‌ری 2013 دا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا.
مەسرور بارزانی خێزانداره و باوكی سێ كوڕ و كچێكه بە ناوەکانی( یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران).
شاره‌زایی ته‌واوی له نووسین و خوێندنه‌وه و قسه‌كردن به زمانه‌كانی (كوردی، فارسی و ئینگلیزی) هه‌یه و له زمانی عه‌ره‌بیش تێده‌گات. لە بواری هونەری و وەرزشی شارەزایی لە شێوەکاری و ئەسپ سواری و مەلەوانی هەیە.