عەلی حەمە ساڵح: لە سلێمانی ٣٢ هەزار مەتر زەوی كە بەهاكەیان ٢٠ ملیۆن دۆلارە دراوە بە سێ كەس
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عەلی حەمە ساڵح: لە سلێمانی ٣٢ هەزار مەتر زەوی كە بەهاكەیان ٢٠ ملیۆن دۆلارە دراوە بە سێ كەس

”دەتواندرا بەم پارەیە پڕۆژە بكرێت و خزمەتی سلێمانی پێ بكرێت“

ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە لە شاری سلێمانیدا ٣٢ هەزار مەتر زەوی (كە دەكاتە زیاتر لە ١٢ دۆنم) بە سێ كەس دراوە لە كاتێكدا ئەگەر ئەو پارچە زەوییە بفرۆشرایە، بەهاكەی دەگەیشتە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلار.

عەلی حەمە ساڵح، لە نووسینێكی كورتدا بە ناونیشانی (زەوی دەرگای گەورەی گەندەڵییە) ئاشكرای كردوە كە بە بەخشینەوە و داگیرکردن و ھەرزانفرۆشکردنی ژمارەیەکی زۆر زەوی، بەرپرسان خۆیان و دەوربەریان کردۆتە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار.

باسیشی لەوە كردوە كە ”ڕۆژێک بە ناوی پرۆژەی نیشتەجێبوون و مۆڵی بازرگانی و كۆگا و پێشەنگای ئۆتۆمبیل و ڕۆژێکیش بەناوی ھێزی ئەمنی و سەربازییەوە“ دەیان پارچە زەوی دەفرۆشن.

بەڵگەشی بە ”یەك دۆسیە لە نێو دەیان دۆسیە“ هێناوەتەوە و ئاشكرای كردوە: ”لەسەر بەرزەپردی کۆبانی و ڕێگای ھەواری شار، ٣٢ ھەزار مەتر زەوی بە سێ کەس دراوە، ئەم زەوییە ئەگەر بە نرخی خۆی بفرۆشرایە، زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری دەکرد و دەتواندرا بکرێتە پرۆژە بۆ خزمەتی سلێمانی“.

پێشتریش عومەر تۆفیق، پارێزه‌ر ئاشكرای كردبوو كە بەپێی نەخشەی شارەوانی، پارچە زەوییەكی گەورە لە ناوچەی قولەرەیسیی خواروو لە شاری سلێمانی،‌ باخچە و سەوزاییە و دەبوایە شوێنێك بێت بۆ پشوو و یاریكردنی منداڵان و جوانكردن و پاكیی ژینگه‌، به‌ڵام كه‌سێك به ‌پێچەوانەی هەموو یاسا و عورف و عادەتەوە و بێ گوێدان به‌ هیچ شتێك، بە بەرتیلدان نه‌خشه‌كه‌ی گۆڕی و کردی بە چەند خانوویەک و به‌ ژمارەیەك پێشمەرگەی فرۆشت، “شاره‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بێده‌نگه، مه‌گه‌ر داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ده‌نگ بێ، له‌ كاتێكدا به‌ هۆی ئه‌و كارانه‌وه‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار چووه‌ته‌ گیرفانی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌”.

No description available.