گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکات و لەگەڵ نەقیب و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکا کۆدەبێتەوە و رایدەگەیەنێ کە حکوومەت پشتگیری لە کاری پیشەیی رۆژنامەنووسان دەکات.
د. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه 28 شوباتی 2021، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتگیریی حكوومه‌ت بۆ كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی كرد و له لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا پێشوازیی لێكرا.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له دیداره‌كه‌دا، پێداگریی له‌سه‌ر خواستی حكوومه‌ت بۆ ئاسانكاری بۆ رۆژنامه‌نووسان و فراوانتركردنی كاری پیشه‌یی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كرد و رایگه‌یاند پێشخستنی ئه‌ركی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان له به‌رژوه‌ندیی گشتیدایه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، چەند پێشنیارێک سه‌باره‌ت به كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان تاووتوێ كران.