رووسیا و ئیمارات رێککەوتنێکی گەردوونناسی واژۆ دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رووسیا و ئیمارات رێککەوتنێکی گەردوونناسی واژۆ دەکەن

هەردوو حکوومەتی رووسیا و ئیمارات ئامادەکاریی بۆ رێککەوتنێک لەبواری بەکارهێنانی گەردوون بە مەبەستی ئاشتییانە، دەکەن.

میخائیل میشوستین، سەرۆک وەزیرانی رووسیا داوای لە دەزگای گەردونناسیی رووس کۆسمۆس کردووە، هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئیمارات، بکات.

رێککەوتنەکە تایبەتە بە بەکارهێنانی گەردوونناسی بە مەبەستی ئاشتییانە و دەزگای رووس کۆسمۆس لە بری حکوومەتی وڵاتەکەی، لەگەڵ ئیمارات واژۆی دەکات.

رۆژی 9-2-2021، مانگی دەستکردنی (ئەمەل)ی ئیماراتی، دوای حەوت مانگ لە هەڵدانی، گەیشتە خولگەی مەریخ و ئەو دەوڵەتە بووە پێنجەم دەوڵەت دوای ئەمریکا، یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئێستا)، یەکێتیی ئەوروپا و هیندستا، کە گەشتی گەردوونناسی ئەنجام بدات.