كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا) بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دکتۆر فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەپرسانی ئێران، گەیشتە تاران.

لەمبارەوە سەعید خەتیب زادە گوتەبێژی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی٢ی٢٠٢١ فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەم سەردانەیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی محەمەدجەواد زەریف و بەرپرسانی دیکەی سیاسی و ئەمنیی ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکات.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمین سەفەر و سەردانی فەرمیی وەزیری دەرەوەی عێراقە بۆ ئێران، فواد حوسێن پێشتر ڕێکەوتی ٣ی٢ی٢٠٢١  سەردانی تارانی کردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردووەتەوە لەو دیدارەدا پرسەکانی تایبەت بە پێوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا، دۆخی ناوچەکە و هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات دەخرێنە بەرباس.