شاناز زاهیر و نه‌وید زه‌ردی، گۆرانیبێژانی كورد، ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانیی خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت بڵاو كرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 25/2/2021، شاناز زاهیر و نه‌وید زه‌ردى، ڤیدیۆ كلیپێكى گۆرانی‌یان به ناوی (شه‌رم مه‌كه) بڵاو كرده‌وه، كه به‌شێوه‌ى دوێت گۆرانییه‌كه‌یان گوتووه، نه‌وید زه‌ردى تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، مه‌جید كازمی كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، كلیپه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو.
شاناز زاهیر خه‌ڵكى سلێمانییه، به لۆكه ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كردبوو، به‌ڵام مانگی ڕابردوو ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و داوای كرد له مه‌ودوا به شاناز، كه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیه‌تى، ناوی بهێنن.
نه‌وید زه‌ردى خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.