سەرۆکی چین سەرکەوتن بەسەر هەژاری لە وڵاتەکەی رادەگەیەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی چین سەرکەوتن بەسەر هەژاری لە وڵاتەکەی رادەگەیەنێت

سەرکۆماری میللیی چین سەرکەوتن بەسەر هەژاری لە وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-2-2021، شی جینگ پینگ، سەرکۆماری چین رای گەیاندووە، بە هۆی خەباتی حزبی شیوعیی دەسەڵاتدار و گەلی چین، وڵاتەکەی سەرکەوتنێکی تەواوی بەسەر هەژاریی تونددا بەدەست هێناوە.

شی جینگ پینگ هەروەها رای گەیاندووە، %98.99ـی دانیشتووانی گوندەکانی چین هێڵی هەژارییان تێپڕاندووە 832 شار و 128 هەزار گوند لە هەژاری رزگار کراون.

سەرکۆماری چین ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ماوەی هەشت ساڵی رابردوودا، وڵاتەکەی بە تریلیۆنێک و 600 ملیار یوان ( زیاتر لە 248 ملیار دۆلار) وەبەرهێنانی لە رووبەڕووبوونەوەی هەژاری، کردووە.

بەپێی دوایین داتای بەردەست، ژمارەی دانیشتووانی چین زیاتر لە یەک ملیار و 444 ملیۆن و 216 هەزار کەسە.