پارێزه‌رێكی ئاگادار، ئاشكرای ده‌كا كە لە ناوچەی قولەرەیسیی شاری سلێمانی، زەوییەكی گەورە كە بەپێی نەخشەی بنەڕەتیی گەڕەكەكە شوێنی سەوزایی و باخچە بووە، “بە فێڵ و بەرتیلدان” كراوە بە خانوو و بازرگانییان پێوه ده‌كرێ. بەم هۆیەشەوە سه‌دان ملیۆن دۆلار چووه‌ته گیرفانی چه‌ند كه‌سێكه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/2/2021، عومه‌ر تۆفیق، پارێزه‌ر له‌باره‌ی زه‌وییه‌كانی قوله‌ره‌یسییه‌وه هۆشداری به ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له سلێمانی دا و به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند، بەپێی نەخشەی شارەوانی، پارچە زەوییەكی گەورە لە ناوچەی قولەرەیسیی خواره‌وه، باخچە و سەوزاییە و دەبوایە شوێنێك بێت بۆ پشوو و یاریكردنی منداڵان و جوانكردن و پاكیی ژینگه، به‌ڵام كه‌سێك بهپێچەوانەی هەموو یاسا و عورف و عادەتەوە و بێ گوێدان به هیچ شتێك، بە بەرتیلدان نه‌خشه‌كه‌ی گۆڕی و کردی بە چەند خانوویەک و به ژمارەیەك پێشمەرگەی فرۆشت، “شاره‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بێده‌نگه، مه‌گه‌ر داواكاری گشتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌ده‌نگ بێ، له كاتێكدا به هۆی ئه‌و كارانه‌وه سه‌دان ملیۆن دۆلار چووه‌ته گیرفانی چه‌ند كه‌سێكه‌وه”.
ئه‌و پارێزەرە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هەمان ئه‌و كه‌سه‌ی نەخشەی زەوییەكەی قولەرەیسی گۆڕیوە، بە پاڵپشتیی هەندێك بەرپرس و لە ڕێگەی بەرتیلدانەوە چەندین كاری دیكەی نایاسایی لە سلێمانی كردووە، “لەسەر زەویی زانكۆ چەندین ڤێلای بە گرێبەستێك و بە بەرتیلدان دروست كرد و چەندان شەقام و كۆڵانیشی داگیر كردووە، نووسینگهیهكیش هەیە كە لە پشتەوە كارەكانی بۆ ڕێك دەخەن”.
گوتیشی: “زه‌وییه‌کان به وه‌همی دروست کراون، به ليستێك ده‌یبه‌نه شاره‌وانی و ژماره‌ی خەیاڵی و ناڕاستی بۆ داده‌نێن و دواتر ئه‌و نووسینگه‌یه دهیانفرۆشێتەوە”.
بە گوتەی پارێزەرەكە، لە ماوەی ڕابردوودا هەریەكە لە سه‌رۆکی شاره‌وانی و داواکاری گشتی و نووسینگه‌ی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی لەمبارەیەوە ئاگادار كردۆتەوە.