كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆکی دەوڵەتێک فڕۆکەکەی مێسی بەکرێ دەگرێت

سەرۆکی ئەرجەنتین فڕۆکەی یاریزانی بەناوبانگی جیهانی لیۆنێل مێسی، بەکرێ دەگرێت.

رۆژنامەی (مارکا)ی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەلبێرتۆ فێرناندیز، سەرۆکی ئەرجەنتین بە فڕۆکەکەی مێسی بە سەردانێکی فەرمی چووەتە مەکسیک.

ئەلبێرتۆ فێرناندیز بۆ ماوەی چوار رۆژ، فڕۆکە تایبەتەکەی مێسی بە 160 هەزار دۆلار بەکرێ گرتووە.

لیۆنێل مێسیی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە، ئەو فڕۆکەیەی لە ساڵی 2018 لە ئەمریکا کڕیوە و بەهای ئێستای فڕۆکەکە 15 ملیۆن دۆلارە.