وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى داڕشتنی پڕۆژە یاسایەکی تایبه‌ته به ڕێگاوبانی گشتی لە هەرێمی کوردستان.
مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن،گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده یاساى ڕێگاوبانی گشتی له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، به‌ڵام كه‌موكووڕیی تێدایە، ئێستا ده‌مانه‌وێت به شێوازێكى نوێ كه له‌گه‌ڵ دۆخی ڕێگاوبانى ئێستا بگونجێت، پڕۆژه یاسایه‌كى دیكه ئاماده بكه‌ین".
گوتیشى: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمان پێك هێناوه و ده‌ستمان كردووه به ئاماده‌كاریى پێویست بۆ ئەوەی بزانرێ کە بڕگە و ماددەكانى ناو پڕۆژه یاساكه چۆن بن له ڕووى لایه‌نى تەکنیکی و یاسایی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕا و پێشنیارى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێگاوبانه‌كانى پارێزگاكان وه‌رده‌گیرێت".
مەریوان مەلا حەسەن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد کە: "ئه‌و یاسایه ڕۆڵى گرنگى له رێکخستنی کارەکانی وەزارەت لە بواری پاراستنی رێگاوبانی گشتی و قەدەغەکراودا ده‌بێت كه دواجار له‌به‌رژه‌وه‌ندى پاراستنی بەکارهێنەرانی رێگا گشتییەکاندا خۆى ده‌بینێته‌وه".