كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شەربەت میوەیەکی بەسوود بۆ ژنانی دووگیان

 

هەر چەند ڕێژەی ئەو خۆراکانەی گونجاون بۆ ژنانی دووگیان زۆرن، بەڵام کاریگەریی هەندێک خۆراک زۆر تایبەتە، لەوانە میوەی هەنار و ەربەتی هەنار.

پسپۆران و شارەزایانی بواری خۆراک لەمەڕ ئەم بابەتە بۆ پێگەی فەرمیی (ئەلۆ دکتۆر) باسی گرنگی و تایبەتمەندیی شەربەتی هەنار دەکەن لەسەر ژنانی دووگیان و زیاتر روونی دەکەنەوە، ئاوی میوەی هەنار لە قۆناغی دووگیانیدا هەم بۆ دایک و هەمیش بۆ کۆرپە زۆر بەسوودە، واتە ئەگەر هەر ژنێکی دووگیان رۆژانە پەرداخێک شەربەتی هەنار بخواتەوە، کاریگەریی باشی دەبێت لەسەر گەشەکردنی مێشک و خانەکانی مێشکی کۆرپەکەی.