لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راگەیەندراوی ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠٢١ی سەبارەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.
راگەیەندراوەکەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ١٣ خاڵ پێک هاتووە و تێیدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بە رەچاوکردنی رێنمایی توندی ته‌ندرووستییەوە بەردەوام دەبێ هەروەها بۆنه و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز راده‌گیرێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
ده‌قی به‌یانی ژماره (7)ی ساڵی (2021)ی
یه‌كه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و به رێنمایی توندی ته‌ندروستی.
دووه‌م: پرۆسه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌م رێكارانه‌ی ئێستا و رێنمایی توندی ته‌ندروستی.
سێیه‌م: بۆنه و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز راده‌گیرێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و داوا له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین زیاتر هاوكارمان بن.
چواره‌م: ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا، ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی زیاتر توندكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی به‌ستنی ماسك، رێگه‌نه‌دان به گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه و جێبه‌جێكردنی سزای نه‌به‌ستنی ماسك به‌پێی به‌یانی ژماره (52)ی ساڵی (2020).
پێنجه‌م: هه‌موو چالاكییه وه‌رزشییه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران له یاریگاكان ئه‌نجام ده‌درێت.
شه‌شه‌م: سنوورداركردنی هاتنی گه‌شتیاران له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له ئاژانس و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوپه‌یمانان، دیپلۆماتكاران، شانده فه‌رمییه‌كان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
حه‌وته‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی داوه‌ت،شایی،چوونه سه‌ر قه‌بران، دانانی پرسه، به‌رده‌وام ده‌بێت و بنكه‌ی پۆلیس، موختاری گه‌ڕه‌ك به‌رپرسیارن و هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به بڕی (2.000.000) دوو ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ ده‌كرێت.
هه‌شته‌م: نوێژكردن له مزگه‌وته‌كان و كه‌نیسه‌كان و په‌رستگاكان، به‌پێی رێنمایی توندی ته‌ندروستی ده‌بێت و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رای گه‌یاندووه.
نۆیه‌م: هه‌ر كاتێك بارودۆخه‌كه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ئاڵۆز بوو، وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ته‌ندروستی، خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بڕیاری پێویست ده‌ده‌ن.
ده‌یه‌م: فه‌رمانگه حكوومییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌یوه‌ندیداره‌وه چاودێریی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكارانه ده‌كرێت، به‌پێی مادده‌ی حه‌فته‌م له به‌یانی ژماره (52)ی ساڵی 2020.
یازده‌یه‌م: ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رپرسیاره له بڵاوكردنه‌وه‌ی داتاكانی كۆرۆنا.
دوازده‌یه‌م: سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌گیانێكی به‌رزی پڕ به‌رپرسیاره‌تی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه هاوكار و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم بوون له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه و داوایان لێ ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام بن له هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌ت.
سیانزده‌هه‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.