پارێزگاری هەولێر ئه‌و مامۆستایه‌ی بەسەرکردەوە كه‌ به‌ چه‌قۆ هێرشی كرایه‌سه‌ر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پارێزگاری هەولێر ئه‌و مامۆستایه‌ی بەسەرکردەوە كه‌ به‌ چه‌قۆ هێرشی كرایه‌سه‌ر

 

پارێزگاری هەولێر ئه‌و مامۆستایه‌ی بەسەرکردەوە كه‌ لە یەکێک لەقوتابخانەکانی هەولێر، قوتابییه‌ك بەچەقۆ  هێرشی كرده‌ سه‌ری و برینداری كرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاوی کردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە دوای ئەوەی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەولێر، قوتابییه‌ك بەچەقۆ هێرشی كرده‌ سه‌ر مامۆستایه‌ك و برینداری كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی2ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری مامۆستا دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندیی هەولێر، ئەو مامۆستایەی بەسەرکردەوە‌.

ئەوەش خراوەتە روو، کە لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای نیگه‌رانیی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌، له‌ دۆخی ته‌ندروستیی مامۆستا (محەمەد جەلال)ی پرسی و هیوای سەلامەتیی بۆ خواست، ئامادەیی هه‌موو جۆرە پشتیوانی و هاوكاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشان دا و تەئکیدی لەوەش کردەوە کە به‌وردی چاودێریی دۆخی ته‌ندروستیی مامۆستا دەکرێت تاوەکو به‌خێرایی چاك ببێته‌وه‌ و ڕاشی گەیاند: "لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی و سەلامەتیی دەبین".