وەزیری تەندروستی: حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزیری تەندروستی: حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان

 

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە حاڵەتەکانی ئێستای کۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنان.

ئەمشەو سێشەممە 23ی2ی2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە: "حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە".

دەشڵێت: "هەمان ڕێککارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو، پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەوەک خۆی دوابخات".

ئەوەشی خستووەتە روو، ڤایرۆسی نوێ پێویستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە.

هەروەها وەزیری تەندروستی داوا لە کەسوکار و نزیکانی تووشبووی کۆرۆنا دەکات کە پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەرەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن.