پنتاگۆن زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر بڵاو دەكاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پنتاگۆن زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر بڵاو دەكاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" ڕایگەیاند كە هێرشەكەی ئەم دواییەی سەر هەولێر لەلایەن میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دراوە، چەك و مووشەكی ئێرانی تێدا بەكار هێندراوە.

جۆن كێربی گوتەبێژ بە ناوی پنتاگۆن رەتی كردەوە راستەوخۆ بەرپرسیارییەتی هێرشە مووشەكییەكانی ئەم دواییەی سەر هەولێر و ناوچەی سەوزی بەغدا بخاتە ئەستۆی ئێرانەوە، بەڵام رایگەیاند كە دەزانن میلیشیا شیعیەكانی سەر بە ئێران لە هێرشەكانیاندا چەك و مووشەكی ئێرانی بەكار دێنن.

كێربی هەروەها رایگەیاند كە ئەمریكا لەو ئاڵۆزییە ئاسایشییە راناكات كە ئێران لە ناوچەكەدا دروستی كردووە.

جێی باسە دوێنێ هێرشێكی مووشەكی نوێ كرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و هەفتەی رابردووش هێرشێكی مووشەكی كرایە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان.

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر نید برایس گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندبوو بەرپرسیارییەتی هێرشەكانی ئەم دواییە دەخەنە ئەستۆی ئێران، چونكە لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، ئەوەشی گوتبوو كە ئەمریكا خۆی بەدوور دەگرێت لەهەر ئاڵۆزییەك لە بەرژەوەندیی ئێراندا كۆتای بێت.