مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حوسێن حەدۆ دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حوسێن حەدۆ دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە حەسەن حەدۆ، بەرپرسی لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخوشبوو حوسێن حەدۆی برای.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.