ھێمن ھەورامی: سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ھێمن ھەورامی: سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان

ھەفتەی داھاتوو وادەی دەسپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دیاری دەکەین

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند دەستەی سەرۆکایەتی هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی رۆژێک دیاری بکەن بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەرەتای مانگی داهاتووش پرۆژەیاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان.

ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی رۆژێک لە ھەفتەی داھاتوو بۆ دەسپێکردنەوەی دانیشتنەکان دیاری بکەین.

لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەشەوە گوتی ئەولەویەتی ئەم وەرزە پرۆژە یاسای بودجە دەبێت، چاوەرێ دەکەن سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژە یاساکە بگاتە پەرلەمان.

لە بارەی ئەو پرۆژانەش کە خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە گوتی "ئەوانیش لەم وەرزەدا تێدەپەرێندرێن.