د. ساماڵ مانیی یەكەم كتێبی لەبارەی فەلسەفەی جێندەری بڵاوكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

د. ساماڵ مانیی یەكەم كتێبی لەبارەی فەلسەفەی جێندەری بڵاوكردەوە

د. ساماڵ مانیی خانمە پسپۆری بواری فەلسەفە رایگەیاند یەكەم كتێبی فەلسەفەی كوردی لەبارەی "فەلسەفەی جێندەری" بەناوی "ژن و فەلسەفە، فەلسەفەی جێندەری" بڵاو دەكاتەوە.

د. ساماڵ مانیی بە (باسنیوز)ی راگەیاند دوا کتێبی پرۆژە نووسینی فەلسەفی 'هەگبەی زانین'ی کرد بە سەرەتایەک بۆ دروستکردنی 'فەلسەفەی جێندەری' لە کوردستاندا. ئەو کتێبە بە ناونیشانی 'ژن و فەلسەفە، فەلسەفەی جێندەری"یە، لە رۆژی ٨ی ئاداری ئەمساڵدا، لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتاندا لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە.

د. ساماڵ مانیی دەڵێ ئەو كتێبی فەلسەفەی جێندەری بۆ یەکەم جار خستە ناو کولتووری کورد و کتێبخانەکانی کوردستانەوە، هیواخوازە ئەم فەلسەفەیە ڕۆشنبیرانی نێر و مێی کورد لەسەر مێزی دیبەیت کۆبکاتەوە و پێکەوە هزریان دەوڵەمەندتر بکات.

مانیی گوتیشی ئێستا پرۆژە نووسینێکی تری تازەی فەلسەفی دەست پێکردووە بە ناونیشانی 'سەرزەمینی مانا' و یەکەم کتێبی ئەو پرۆژە نووسینە تازەیەی نزیک بە ئامادەیە و هەر لەمساڵدا بڵاو دەبێتەوە.

نووسەر گوتی ئەم پرۆژە نووسینە فەلسەفیانەی لە سێ کتێبی جیا و سەربەخۆ پێکهاتوون، کۆی هەردوو پرۆژە نووسینەکانی بریتیین لە شەش کتێبی فەلسەفی.

د. ساماڵ مانیی دەشڵێ "هەگبەی زانین' و 'سەرزەمینی مانا' دوو پرۆژە نووسینی فەلسەفی ئاڕاستەکراون بۆ کوردستان، بریتیین لە شەش کتێبی فەلسەفی جیا و سەربەخۆ، بەشدارن لە دروستکردنی زەمینەی فەلسەفە و هزراندن و ڕۆشنبیری بە زمانی کوردی و لە کوردستان و لەناو کوردی تاراوگەدا. هەموویان لەسەر ئاستی دیبەیتی فەلسەفی ئەکادیمی لە ئەورووپا و بەریتانیا و ئەمریکا و ئوستورالیا نووسراون، بەڵام کورت و پوخت و بەزمانێکی سادە و ئاسان.