مەحمود محەمەد، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کورستان رایگەیاند کە سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی پارتی دەچێتە بەغدا.
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : "سبەی چوارشەممە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەچێتەوە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق".
سەبارەت بە پێکهاتەی شاندەکە ناوبراو گوتی: "شاندەکە ھەمان شاندی پێشووە و گفتوگۆ لە بارەی چارەسەری کێشەکان دەکەین".
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی پارتی گوتی: "لە خەمخۆری سەرۆک بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکان پێشتر لەگەڵ ھەموو لایەنەکان کۆبووینەتەوە بەردەوامیش دەبین".
لە درێژە لێدوانە رۆژنامەوانییەکەدا مەحموود محەمەد ل بارەی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیند: "بەشێکی زۆری کارەکانی کۆنگرە لە ساڵی رابردوو تەواو بووە ئەم دۆخە رێگە بدا دەست بە کارەکان دەکەیەوە لەو وادەیەی دیاری کراوە کارەکانی کۆنگرە تەواو بکەین".