وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا پرسی مووچەی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا پرسی مووچەی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای سەربازی ئەمریکا کۆبوونەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە شایسته‌ داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش تاتوێکرد.

ئه‌مڕۆ سێشەممە، 23ی2ی2021، وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و ڕایگەیاندووە: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌فدێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا، به‌ وردی گفتوگۆ له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوای به‌رده‌وامبوون و فراوانی هاوكارییه‌كان و یارمەتیە داراییەکان بۆ سەرجەم هێزەکان ده‌كات و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی ئه‌مریكاش له‌ عێراق، به‌ڵێن ده‌دات به‌ بەزوویی و بەشێوەیەکی جدی دیراسه‌ی ئه‌و پرسه‌ ده‌كه‌ن و له‌خه‌می باشكردن و چاكتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌باشی تێده‌گه‌ن".

هەوروەها لە راگەیاندراوەکەدا لەسەر زاری وەزیری پێشمەرگە هاتووە: "گفتوگۆی چڕ و وردمان لەسەر مووچە و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە کرد و داوامانكرد مووچە و مافە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی موچه‌دا هه‌بێت بۆ تەواوی هێزەکان بەبێ جیاوازی"‌.

ئاماژە بەوەش دراوە، "جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆڕهیس به‌ڵێنیدا به‌زوویی كار به‌و داوایه‌ بكه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان، چارەسەر و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌یێننه‌وه‌."

ئەوەش خراوەتە روو، کە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر مووچە و باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به گشتی کە ئومێد بەخشە.

روونیشکراوەتەوە، پرسی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و پڕۆسه‌ی رێفۆڕمی سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، تاوتوێکرا.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی 21ی2ی2021، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئەم مانگە سێ موچە بە یەکەوە وەردەگرن بە ڕێژەی 100%".

ئاشکراشیکرد، "کێشەی موچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەر کراوە لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە وەردەگرن."