بەرپرسێك ژمارەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە عێراق ئاشكرا كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرپرسێك ژمارەی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە عێراق ئاشكرا كرد

ئەمڕۆ سێشەممە گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق ئاشكرای كرد ئێستا كەمتر لە یەك هەزار چەكداری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراقدا ماون.

تەحسین خەفاجی گوتەبێژ بە ناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند ژمارەی چەكدارانی داعش بە كەمتر لە یەك هەزار كەس مەزەندە دەكەن.

خەفاجی لەبارەی داعشە دەستگیركراوەكانیشەوە ئاماژەی بەوە دا كە لە هەوڵدان بۆ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی كەمپی هۆل كە دۆسیەیەكی ئاڵۆزە، هەروەها هەوڵی داخستنی تەواوی سنوورەكان دەدەن بەڕووی هاتوچۆی چەكدارانی داعشەوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بە بوونی داعش لەسەر خاكی عێراق بێنن.

گوتەبێژەكە هەروەها گوتی چەكدارانی داعش بەردەوام لە هەوڵی هاتوچۆدان لەسەر سنوورەكانی عێراق و سووریا، بە تایبەتییش لەو ناوچانەی كە لە نێوان هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندایە، داعش زۆر جار ئەم درزەی نێوان هەردوو هێزەكە بۆ هاتوچۆكردن دەقۆزنەوە.