بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەشیر حەداد: ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن

 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە ئومێد هەیە هەولێر و بەغدا پێش پەسەندکردنی بودجەی 2021 بگەنە رێککەوتن.

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی2ی2021، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هێشتا کۆتا کۆپی هەموارکراوی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021، لەلایەن لیژنەی داراییەوە نەگەشتووەتە دەست سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران.

بەشیر حەداد، روونیشکردووەتەوە، کە بەمەبەستی تەواوکردنی خولی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری دیاری کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی 2021، شاندی حکوومەتی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ دەگاتە بەغدا و ئاماژەشی بەوەدا کە ئومێدی لێک نزیکبوونەوە لە نێوان هەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە رێگە چارەیەکی گونجاو و هاوبەش و نەهێشتنی ناکۆکییەکان پێش پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.