به‌رپرسێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی له دهۆك دووپاتی ده‌كاته‌وه، دانانی كه‌مپین بۆ لایه‌نێك، كارێكی خراپه و ده‌بێ ده‌زگا و ڕێكخراو و چالاكوانان به یه‌كسانی به‌رگری له كه‌یس و پرسی هه‌موو هاووڵاتیان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/2/2021، سه‌باح بابیری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، بۆ (باس‌نیوز) ڕای گه‌یاند، كه پێویسته دادپه‌روه‌ری له هه‌موو كارێكدا هه‌بێ، به تایبه‌ت كاتێك كه‌سێك كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێ، خه‌ڵك به‌رگری لێ بكا و بێ جیاوازی به‌رگری له هه‌موو كه‌سێك بكرێ.
نیگەرانی لەوەش دەربڕی كە لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ”بابه‌تی حزبایه‌تی زاڵه به‌سه‌ر بنه‌ما مرۆڤایه‌تییه‌كاندا، بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕیكخراوه‌كان و چالاكانی سیاسی ده‌بێ ڕوون بێ كه دانانی كه‌مپین نابێ بۆ لایه‌نێك بێت و بۆ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه دروست نه‌كرێ، چونكه ئه‌م كاره دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی تێدا نییه“.
ئەوەشی دووپات كردەوە: ”بابه‌تی ناڕه‌زایی و دانانی كه‌مپین، مافی هاووڵاتییانه و هه‌ر كه‌سێك كه بزانرێ سته‌می لێ كراوه، پێویسته چالاكان و ڕێكخراوه‌كان بێ جیاوازی به‌رگری له هه‌موویان بكه‌ن، جا شه‌هیدكردنی هاووڵاتییه‌ك بێ، یان ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێك بێ“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەو میدیا و تاقم و گرووپانەی كەمپینیان بۆ حوكمدان لە دژی ئەو پێنج كەسە پێكهێناوە كە لەسەر كاری سیخووڕی و تێكدەرانە دەستگیر كراون، هیچ هەڵوێستێكیان بەرامبەر بە كوشتنی جۆتیار موحسین سیاری، گەنجێكی پارێزگای دهۆك لەلایەن چەكدارانی پەكەكە دەرنەبڕیوە، لە كاتێكدا زیاتر لە ساڵێكە پەكەكە بەبێ هیچ بەڵگەیەك ڕفاندوویەتی و لە كەناڵەكانیشی وەك سیخووڕ نیشانی خەڵكی كوردستانی داوە.