لە عێراق 16 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 16 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 4 هەزار و 181 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 23/2/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 4 هەزار و 181 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و 2 هەزار و 592 کەسیش چاکبوونەتەوە، 16 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 675 هەزار و 982 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 623 هەزار و 337 کەس چاکبوونەتەوە و 13 هەزار و 311 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.