فازڵ میرانی: پارتی زۆرترین بەرپرسیارەتی لە ئەستۆیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فازڵ میرانی: پارتی زۆرترین بەرپرسیارەتی لە ئەستۆیە

 

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە بەرپرسارەتی ئەم قۆناغەی کوردستا زۆرینەی لەسەر شانی پارتییەو حزب و لایەکانی دیکەش هەمووان بەرپرسیارەتیان لە ئەستۆیە.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له مەراسیمی ڕێزلێنان لە سکرتێرانی پێشووی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە یەکێتی قوتابیانی کوردستان بنەما و قوتابخانەی زۆرێک لە کەسایەتییە کاریگەر و خاوەن بڕیارەکانی ئێستای کوردستان، بۆیە قۆناغی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی هەستیاری پێویست بوو، ئەویش لەسەر بنەی سیاسەتی پارتی کە ڕزگاری کوردستانە ئەنجامی داوە.

گوتیشی: "پارتی ڕۆڵی بینیوە لە بانگەوازی کورد بە ڕووی دنیادا کە بڵێ میللەتێک هەیە بەناوی کورد، و داهاتووی خۆی دەوێ، ئەوەش مێژوویەکی گەشی ئێمەیە و پەیوەستە بە پێگە جوگرافییەکەی خۆمانەوە کە خاکی کوردستانە، و ئەو بەرپرسیارەتییەی هەیە پشکی شێری دەکەوێتە سەر شانی پارتی و بەشەکەی دیکە دەکەوێتە سەر شانی تەواوی حزبەکانی دیکە".

سکرتێری مەکتبەسی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "ئەم بەرپرسیارەتییانەی لەسەر شانمانە دەبێ بەو پەڕی بەرپرسیارەتییەوە ئەنجامی بدەین".