له‌ هه‌رێمى كوردستان دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان دوو تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان 129 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 23/2/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 129 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌‌، 67 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٦٣)
١. پشکنین: (٤٧٣٢ پشکنینی نوێ)
• (٢٧٨٠) هەولێر
• (٥٥٢) سلێمانی
• (١٢٣٥) دهۆك
• (٢٢) هەڵەبجە
• (١٤٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٢٩ تووشبووی نوێ)
• (٧١) هەولێر
• (١٨) سلێمانی
• (٣٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٦٧ چاکبوون)
• (٥١) هەولێر
• (٥) سلێمانی
• (٩) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢ مردن)
• (٠) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١١٥٩١٩٩ (٤١٣٥٠٢ هەولێر، ٢٣٧٦٠٨ سلێمانی، ٥٠٠٥٥٠ دهۆك، ٧٥٣٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٨٠٦٢ (٣٧٤٨٤ هەولێر، ٣١٢٥٢ سلێمانی، ٣٦٢٢٣ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٠٧٨ (٣٦٠٩٤ هەولێر، ٢٩٠٧٤ سلێمانی، ٣٤٩٥١ دهۆك، ٢٩٥٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٤٧٤ (٤٦٠ هەولێر، ٤٧٤ سلێمانی، ٥٣٩ دهۆك، ١ هەڵەبجە)
مردن ٣٥١٠ (٩٣٠ هەولێر، ١٧٠٤ سلێمانی، ٧٣٣ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٣ی شوبات ٢٠٢١