لە بەغدای پایتەختی عێراق، دەستڕێژی گوللە لە ماڵی یاریزانێکی نێودەوڵەتی کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-2-2021، ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللەیان لە ماڵی باسم عەباس، یاریزانی نێودەوڵەتی کردووە.
ماڵی باسم عەباس کەوتووەتە ناوچەی مەشتەل لە بەغدا و چەکدارەکان دوای تەقەکردن، هەڵاتوون.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، رووداوی تەقەکردن لە ماڵی ئەو یاریزانە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی مرۆیی لێ نەکەوتووەتەوە.
باسم عەباس یاریزانێکی عێراقییە و لە چەندین یانەی ئەو وڵاتەدا یاریی کردووە و ئێستا یاریزانی یانەیەکی تورکیایە.