وەزیری تەندروستیی عێراق رای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەگاتە وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-2-2021، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق رای گەیاندووە، پێکوتەی سینۆفارم یەکەم پێکوتەی دژەکۆرۆنایە، کە دەگاتە عێراق.
حەسەن تەمیمی هەروەها رای گەیاندووە، رۆژی دووشەممە 1-3-2021، پێکوتەی سینۆفارم بە فڕۆکەیەک دەگاتە عێراق.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێکوتەکە بەخۆڕایی لەو کەسانە دەدەن کە پێویستیان پێیە.