بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، ئاگادارییه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه بڵاو كرده‌وه، كه داواى فۆرمى بوون به وانه‌بێژى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه کە تێیدا هاتووه: "بۆ ئەو كەسانەی داوای فۆڕمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆڕمەكە پڕ بكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژییان كردووە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "بەهیچ شێوەیەك فۆڕم لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر وەر ناگیرێت، بەڵكوو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژییان كردووە لە هەمان شوێن فۆڕمەكە وەر دەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت".
