ئەمڕۆ سێشەممە 23ی٢ی٢٠٢١ هێزەكانی پۆلیس لە هەولێر گەنجێکیان بە تۆمەتی ڕێگریكردن لە هاووڵاتییان، دەستگیر کرد.
ڕائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە، كە كەسێك لە ڕێگای 120 مەتریی هەولێر و چەندین شەقامی تر بە زەبری چەك ڕێگری لە هاووڵاتییان دەكات و پارە و مۆبایلیان لێ وەردەگرێت، پۆلیس دەستبەجێ دەستی بە دەواداچوون کرد و توانرا ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکرێت".
گوتیشی: "گەنجەكە تەمەنی 20 ساڵە بەناوی (ع.د.ا.ق) و بەپێی مادەی (453) لە یاسای سزاکان دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێكۆڵێنەوەی بۆ کراوەتەوە".