جۆنسۆن بۆ هاووڵاتییانی بەریتانیا: دەبێ تا ماوەیەکی زۆر لەگەڵ کۆرۆنادا بژین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جۆنسۆن بۆ هاووڵاتییانی بەریتانیا: دەبێ تا ماوەیەکی زۆر لەگەڵ کۆرۆنادا بژین

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە پەیامێکدا بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی، رای دەگەیەنێت کە دەبێ تا ماوەیەکی زۆر لەگەڵ پەتای کۆرۆنادا بژین.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، رای گەیاندووە، زانایانی بەریتانیا توانای پەرەپێدانی پێکوتەی دژەکۆرۆنایان هەیە.

بۆریس جۆنسۆن بە هاووڵاتییانی بەریتانیای راگەیاندووە کە پێویستە هاوشێوەی ئەنفلەوەنزا خۆیان لەگەڵ پەتای کۆرۆنا رابێنن و گوتووشیەتی، ”پێویستە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ پەتای کۆرۆنا بژین“.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەپێویستیشی زانیوە تا ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەکەن، هاووڵاتییان تا دەکرێ لەماڵەوە ئیش و کارەکانیان راپەڕێنن.