ئالان حه‌مه‌سه‌عید: هەماهەنگیىەکی تەواو لەنێوان وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵادا هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئالان حه‌مه‌سه‌عید: هەماهەنگیىەکی تەواو لەنێوان وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵادا هەیە

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان لە وەزارەتى پەروەردە، بۆ ئەوەى سیسته‌مى پەروەردە سیسته‌مى گشتگیری کوردستانى و هەڵقوڵاوى ناخى کۆمەڵگەى کوردستانى بێت، ئاسانکارى و هەنگاوى پێویستیان ناوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/2/2021، دیدارى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێ كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ گوتى: "سیاسەتى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى پڕۆسەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵاوە، ڕوون و ئاشکرایە، ئێمەش لە وەزارەتى پەروەردە، بۆ ئەوەى سیسته‌مى پەروەردە سیسته‌مى گشتگیری کوردستانى و هەڵقوڵاوى ناخى کۆمەڵگەى کوردستان بێت، ئاسانکارى و هەنگاوى پێویستمان ناوە".

گوتیشی: "ئێستا لە هەرێمى کوردستان 150 هەزار قوتابیمان لە وەزارەتى پەروەردەوه‌ بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەرگیرانیان له‌ زانکۆ و پەیمانگەکان، لە قۆناغى پەڕینەوەن.

وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ باسی لەوەش کرد، لەژێر ڕۆشنایی سیاسەتى کابینەى نۆیەمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هەماهەنگیى تەواو لەنێوان وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵادا هەیە، ده‌شڵێت: "ئێستا ئەو هەماهەنگییە بووه‌ بە بەشێک لە پەرەپێدانى چۆنیەتیى کارکردن لەسەر بنەما زانستییەکان، نەک بنەماى ژمارەیی".

هەر لە دیداره‌كه‌دا ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد: "هەرێمى کوردستان هەنگاو بەرەو جۆریەتیى خوێندن و بەرزکردنەوەى کوالێتیى خوێندن دەهاوژێت و پشتئەستوورە بە ڕێنوێنییه‌كانى سەرۆکایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەو کۆنفرانسەش دەبێت بە ڕێنیشاندەرى زانستییانەى داڕشتنى سیاسەتى هەردوو وەزارەت لە هێڵى هەماهەنگی، لەپێناو بەرژەوەندیى قوتابییانى کوردستان".