وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاو كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاو كردەوە

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی كە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، لە ماوەی چوار ڕۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢١، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەكرێت و هەمان ڕۆژ (وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەكانی حەفتا و هەشتا، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت، ڕەگەزنامە، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی) دابەش دەكرێت.

هاوكات ئەوە ئاشكرا كراوە كە تا ڕۆژی یەكشەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

 

No description available.