شاباز زه‌مانی، گۆرانیبێژی كورد، ئاشكرای كرد كه خه‌ریكی چه‌ند كارێكی نوێی هونه‌رییه و ده‌ڵێت: "كاره نوێیه‌كه‌م جیاوازتر ده‌بێت".
شاباز زه‌مانى له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، پۆستێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "له ساڵی 2021دا چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ریم بن، كه جیاوازتره له كاره‌كانی ڕابردووم، پێم وایه له كاره نوێیه‌كه‌مدا به‌رگێكی نوێ به بەر هونه‌ری كوردیدا ده‌که‌م"،
باسى له‌وه‌ش كردوو: "به‌رهه‌مه‌كانم له هزری خه‌ڵكدا ده‌مێنێته‌وه".
ئه‌و گۆرانیبێژه چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی دانیشتنه تایبه‌تییه‌كانه‌وه ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد، به‌ڵام دواتر وازی له دانیشتنی تایبه‌ت هێنا، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانی و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه.