سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، له شاری سلێمانی تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایەوە و ده‌ركه‌وتووه له سه‌رمادا گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی پێ نه‌بووه، نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
سامان نادر، به‌رپرسی بەشی فریاگوزاریی خێرا لە سلێمانی، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 2ی 2021، تەرمی هاووڵاتییەكی بەڕەگەز نێر لە بەردەم نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌و پێیه‌ی ناسنامەی لە گیرفاندا نه‌بووه، ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام "ئەگەر زۆرە كەسێكی بێلانە بێ و لە سەرمادا ره‌ق بووبێتەوە".