لیژنەی دەستپاکی: دامەزراندنی دادگای تایبەت بە گەندەڵی ھەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لیژنەی دەستپاکی: دامەزراندنی دادگای تایبەت بە گەندەڵی ھەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

 جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە کەیسەکانی گەندەڵی لە  ھەرێمی کوردستان، زۆر گرینگە و دەبێت بە ھۆی زوو یەکلاییکردنەوەی کەیسەکان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/2/2021، سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی له‌ پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ـی راگەیاند، لەبەر ئەوەی کەیسەکانی گەندەڵی لە دادگاکانی دیکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرا، بۆیه ‌درەنگ یەکلایی دەکرانەوە و کاتی زۆریان پێوست بوو.

جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی كوردستان، گوتیشی دامەزراندنی ئەو دادگایە بۆ زوو یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی گرنگە، ئەو دادگایە تایبەت دەبێت بە کەیسەکانی گەندەڵی و پێوستە لایەنە سیاسییەکانیش پشتگیری ئەم ھەوڵەی حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان بکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ دامەزراندنی ئەو دادگایە، لەسەر داواکاریی دەستەی دەستپاكیی بووە، ئەنجوومەنی دادوەریی رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەو دادگایە دەربڕیوە هەرکی.