سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا، هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكاى له به‌غدا سه‌ركۆنه كرد و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "هێرشەکەی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سه‌ركۆنه دەکەم".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/2/2021، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "هێرشەکەی شه‌وى ڕابردووى سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سه‌ركۆنه ده‌كه‌م، نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دووچاری مەترسیی گەورە دەبنەوە، ئەوان لێرەن بۆ ئەوەی یارمەتیی شەڕی دژ بە تیرۆر و بنیادنانەوەی عێراق بدەن".
مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "داوا لە حکوومەتی فیدڕاڵی دەکەم، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایشى نێردە دیپلۆماسییەکان، ڕێکاری کردەیی بگرێتە بەر، هه‌روه‌ها پێویسته هێرشەکان بوەستێنرێن".