بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 23/2/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 24/2/2021، له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.



