249 حزب بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق خۆیان تۆمار كرووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

249 حزب بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق خۆیان تۆمار كرووە

 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رای دەگەیه‌نێت کە 30 هاوپەیمانێتی و 249 حزبی سیاسی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا خۆیان تۆمار كردووە.

 جەمانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە رۆژنامەی فەرمیی عێراق (سه‌باح)ـی  راگەیاند: "تا ئێستا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو 30 هاوپەیمانێتیی تۆمار کراون، هەشتی دیکەش لە تۆمارکردندان، هەروەها 59 کاندیدی تاکەکەسی خۆیان تۆمار کردووە، لەگەڵ یەك هاوپەیمانێتی، کە یەک کاندید پێشکەشی کردووە".

گوتەبێژی کۆمسیۆن ئاشكراشی كرد، تا ئێستا 249 حزب تۆمار کراون، 58ی دیکەش لە پڕۆسەی دامەزراندن، 86 حزبی دیکەش بۆ خۆتۆمارکردن سەردانی کۆمسیۆنیان کردووە". 

ئاماژەی بەوەش دا 915 هەزار و 300 کەس تۆماری دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە، 15 ملیۆن و 459 هەزاریش بایۆمەترییان نوێ کردووەتەوە، 13 ملیۆن و 227 هەزار و 570 کارتی بایۆمەترییش دابەش کراون. 

حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021، هەڵبژاردنی پەرلەمانی بكرێ.