له ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 512 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (سێشه‌ممه 23/2/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 826 ھەزار و 307 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ دووشه‌ممه، ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 28 ملیۆن و 765 ھەزار و 423 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 60 هه‌زار و 884 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا لە ئەمەریکا 512 هه‌زار و 590 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 19 ملیۆن و 114 ھەزار و 140 کەسیش چاک بوونەتەوە.
پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی په‌تاكه‌وه گیانیان لەدەست داوە.