هاوسەری ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوسەری ئیمپراتۆری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا

هێزە ئەمنییەکانی ئەمەریکا، هاوسەری ئیمپراتۆری بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیر کرد.

خاتوو ئیما کۆرۆنێڵ ئیسپورۆ (تەمەن 31 ساڵ)، هاوسەری خواکین گۆزمان (تەمەن 63 ساڵ)ی ناسراو بە (ئێڵ چاپۆ)یە. کە هاوسەرەکەی سەرۆکی پێشووی مافیای (سینالوا کارتەل)ی مەکسیکی بوو و بە ئیمپراتۆری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەناسرا.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا رای گەیاندووە، ئیما کۆرنێڵ ئیسپورۆ، کە رەگەزنامەی ئەمەریکی و مەکسیکیی هەیە، بە تۆمەتی بازرگانیی نێودەوڵەتی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، لە فڕۆکەخانەی داڵاس لە باکووی ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمەریکا، دەستگیر کراوە.

لە مانگی 7ـی 2019، دادگای برۆکلین لە ئەمەریکا بە تاوانی گواستنەوەی 1200 تۆن ماددەی کۆکاین لە ماوەی 25 ساڵدا بۆ ئەمەریکا، سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بەسەر ئێڵ چاپۆ، سەپاند.

وێنەیەکی ئێڵ چاپۆ و هاوسەرەکەی