ئەم شیرە زەختی خوێن کەم دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم شیرە زەختی خوێن کەم دەکاتەوە

 

بە بۆچوونی پزیشکان، ئەو کەسانەی هەمیشە بەدەست کێشەی زەختی زۆری خوێنەوە دەناڵێنن، پێویستە سوود لەو خۆراکانە وەر بگرن کە لە کەمکردنەوەی ئاستی زەختی زۆری خوێندا یارمەتییان دەدات.

ئەوان بۆ پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) ئاشکرای دەکەن، ئەو کەسانەی جەستەیان رێژەیەکی کەم کالسیۆمی هەیە، زیاتر لە کەسانیتر تووشی فشاری خوێن دەبن، بۆیە پێیان باشە، ئەو کەسانە رۆژانە کووپێک شیری کەمچەوری دەخۆنەوە، چونکە خواردنەوەی ئەم جۆرە شیرە، رێژەیەکی باشی کالسیۆم بۆ جەستە دەستەبەر دەکات و لە هەمان کاتدا کێشەی زەختی زۆری خوێنیش چارەسەر دەکات.