ماسته‌رپلانى سه‌وزایى شار و شارۆچكه‌كانی هەرێمی کوردستان دادەڕێژرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ماسته‌رپلانى سه‌وزایى شار و شارۆچكه‌كانی هەرێمی کوردستان دادەڕێژرێت

بۆ زیادكردنى ڕێژه‌ى سه‌وزایى، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەڕێوەبەرایەتییەکانی شاره‌وانییه‌كانى ڕاسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ماسته‌رپلانى سه‌وزایى سنووره‌كانیان دابڕێژن.

كوردۆ شابان، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئێستا دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ شارى هه‌ولێر دیاری كراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى پلانێك بڕگه‌كانى جێبه‌جێ بكرێن".

گوتیشى: "به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ئه‌و پلانه‌مان داناوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن و هەروەها بە شاره‌وانییه‌كانى دیكه‌ش به‌گوێره‌ى ڕووبه‌ره‌كانیان،ماستەر‌پلانى سه‌وزاییان بۆ دیارى بكرێت".

سەبارەت بە گۆڕینی رەگەزی زەوی، كوردۆ شابان گوتى: "به‌پێى یاسا ده‌سه‌ڵات دراوە بە ئەنجومەنەكانی شارەوانییه‌كان كە بەپێی پێداویستی و فراوانبوونی شارەكان و پێداویستیی شارەوانی بۆ بەكارهێنانی زەوی، ده‌سه‌ڵات دراوه ‌به‌ شاره‌وانییه‌كان كه‌ ڕه‌گه‌زى زه‌وى له‌ پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ پڕۆژه‌یه‌كى دى بگۆڕن".