سەركردەیەكی عێراق: 180 كاتژمێری گرانبەها لە ماڵی بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا دۆزراوەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردەیەكی عێراق: 180 كاتژمێری گرانبەها لە ماڵی بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا دۆزراوەتەوە

 بایی پێنج ملیار دینارن و بەرپرسەكە بۆ كچەكەی كڕیوە

مشعان جبووری سەركردەی عەرەبی سوننەی عێراق و پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد لە ماڵی بەرپرسێكی گەندەڵی وەزارەتی كارەبای عێراقدا، كە دەستگیر كراوە، 180 كاتژمێری گرانبەهای دەستی دۆزراونەتەوە، كە بەهاكەیان دەگاتە پێنج ملیار دیناری عێراقی.

مشعان جبووری لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە "ئەو هێزەی بەم دواییە بە بڕیاری دادگا ماڵی یەكێك لە بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عێراقی پشكنی، دوای ئەوەی دەستگیریان كرد، 180 كاتژمێری گرانبەهایان لە ماڵەكەیدا دۆزیەوە، كە نرخیان دەگاتە پێنج ملیار دیناری عێراقی".

سەركردەكەی عێراق هەروەها نووسیویەتی كاتێك لە بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبایان پرسیوە ئەرێ ئەم هەموو كاتژمێرە چی دەكات لە ماڵەكەت؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتبووی "كچەكەم حەزی لێیەتی"، واتە بەرپرسە عێراقییەكە 180 كاتژمێری گرانبەهای دەستی بۆ كچەكەی كڕیوە.