پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلی نەوت بگاتە 75 دۆلار
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلی نەوت بگاتە 75 دۆلار

ئەمڕۆ دووشەممە "گۆڵدمان ساكس گرووپ" پێشبینی كرد پێش كۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 75 دۆلاری ئەمریكی بەرز بێتەوە و پێشیوایە ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی ئێستای نرخی نەوت چاوەڕوانەكراو بوو.

گۆڵدمان ساكس كە گرووپێكی نێودەوڵەتیی تایبەتمەندە ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە نرخی نەوت خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەكرا دەگاتەوە ئاستی ئاسایی جارانی خۆی، ئەمەش بەهۆی خێرا چاكبوونەوەی ئاست و ڕێژەی پێویستی و داواكردنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

هەروەها ئەم كۆمپانیایە هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی خێرای نرخی نەوتی بۆ پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بەو كەمكردنەوەیە گەڕاندەوە كە گرووپی ئۆپك و رووسیا داوایان كردبوو.

گۆڵدن ساكس گرووپ هەروەها پێشبینی كردووە لە كۆتایی مانگی تەمووزی داهاتوودا، ڕێژەی داواكردنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بگاتەوە ئاستی بەر لە پەیدابوونی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پێشبینیشی كردووە نرخی بەرمیلی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی دە دۆلار بەرز بێتەوە و بگاتە 70 دۆلار لە چارەگی دووەمی ئەمساڵدا، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بگاتە 75 دۆلار لە چارەگی سێیەمی ئەمساڵ، واتە بەر لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو.