له‌ عێراق له‌ یه‌ك رۆژدا سێ هه‌زار و 864 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ عێراق له‌ یه‌ك رۆژدا سێ هه‌زار و 864 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون

 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرای كرد، له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 800 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22/2/2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، ڕه‌وشی كۆرۆنای له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ عێراق ڕاگه‌یاند، كه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 800 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

زۆرترین تووشبوو له‌ به‌شی كه‌رخی به‌غدا بووه‌، كه‌ 693 كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوون، هه‌روه‌ها كه‌مترین تووشبوو له‌ ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا بووه‌، كه‌ده‌  حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ عێراق، ئاماری تووشبوون به‌ كۆرۆنا به‌رز بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ ڕێكاره‌كان توندتر بكرێن و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی چه‌ند رۆژه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك جێبه‌جێ كرا.