پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ته‌حسین ئیسماعیل، ناسراو به بولبول، هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیی كورددا، تێ ده‌په‌ڕێت.
بولبول له ڕۆژی 2016/2/22، له هه‌ولێر به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، له ساڵی 1975 له‌دایك بووه و له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد و به‌شداریی چه‌ندین دراما و فیلم و كورته فیلم و فیلمی سینه‌مایی كردووه، ڕۆڵه‌كانی زیاتر كۆمیدی بوونه، هه‌روه‌ها به‌شداریی ژماره‌یه‌ك شانۆگه‌ریشی كردووه.
ماوه‌یه‌كیش ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌شداریی ئه‌و فیلمه كۆمیدییانهی دەکرد كه به‌شێوه‌ی (سیدی) به‌رهه‌م ده‌هێنران، ساڵی 2016 و پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات.