بەشێک لە کوردانی دانیشتووی شارەکانی باشووری فینلاند، بە نۆێنەرایەتی رێکخراوە جیاوازه‌كانی كورد له‌و وڵاته، بەشدارییان لە ڕێوڕه‌سمێكی رەوەندی کوردی لە فینلاند كرد و گرنگیی زمانی دایك خرایه به‌ر باس.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 21/2/2021، له رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، لە شاری ھیلسینکیی پایتەختی فینله‌ندا، ڕێوڕه‌سمێك بۆ رۆژی جیهانی زمانی دایك ڕێك خرا و لە لایەن بەرپرسی رەوەندی کوردی لە فینله‌ندا و بە نوێنەرایەتیی باره‌گای بارزانی، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، سه‌رنج خرایه سه‌ر گرنگیی زمان و دووپات كرایه‌وه، كه زانست له‌سه‌ر بناغه‌ی زمانی دایك داده‌مه‌زرێ و زمان به ئامرازی سه‌ره‌كی بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونه‌كانی مرۆڤ داده‌نرێ.
له‌و بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌یه‌دا، بەشداربوان بۆ ماوەی چوار کاتژمێر گفتوباسیان لەسەر گرفتەکانی کوردانی دانیشتووی فینله‌ندا كرد تا له رێی نوێنه‌ری كوردانه‌وه، ده‌نگیان بگاته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.