باڵوێزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆی دیموکراتی لە کیشوەری ئەفریقیا، کوژرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2021، لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆی دیموکراتی، هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر کاروانێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە باڵوێزی ئیتاڵیا لەو وڵاتە لەناو کاروانەکەدا بووە.
لە ئەنجامی هێرشە چەکدارییەکەشدا، سێ کەس گیانیان لەدەست داوە، کە یەکێک لەو سێ کەسە باڵوێزی ئیتاڵیا بووە لەو وڵاتە.